پیاوێك له‌سه‌ر سه‌گه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا پیاوێكی به‌تۆمه‌تی"دڵ ڕه‌قی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی" ده‌ستگیركرد، پاش ئه‌وه‌ی له لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌گه‌كه‌ی له‌نزیك ڕێگایه‌كی خێرا به‌جێهێشتوه له‌كاتێكدا به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واوه ناوچه‌كه چۆڵكراوه به‌ماوه‌یه‌كی كورت پێش ڕوودانی گێژه‌ڵوكه‌ی میلتۆن.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 23 ساڵه له ناوچه‌ی روسكین له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ژی، ئه‌م هه‌فته‌یه به‌تۆمه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر سه‌گه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
پاش گه‌ڕانی پۆلیس له‌ناوچه‌كه سه‌گه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی ئاژه‌ڵان بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت و ده‌ركه‌وتوه ته‌ندروستی زۆر باش بووه.
داوكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه" سوزی لۆپێز" له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وتویه‌تی" ئێمه ئه‌م بابه‌ته به‌جدی وه‌رده‌گرین، خاوه‌نی سه‌گه‌كه ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی"
PM:05:35:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه