پیاوێك سێ ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان دوه‌مین حاڵه‌تیان ده‌ست نیشانكرد ئه‌ویش پیاوێكه كه خاوه‌نی سێ ئه‌ندامی نێرینه‌بووه، ئه‌مه‌ش دۆخێكی ته‌واو ده‌گمه‌ن و جیاوازه.
پسپۆڕان له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی"برمنگهام" له به‌ریتانیا ئاشكرایان كردوه پیاوێكی ته‌مه‌ن 78 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی به‌خشیوه، ده‌ركه‌وتوه خاوه‌نی سێ ئه‌ندامی نێرینه‌یه و پێده‌چێت ئه‌م پیاوه ته‌واوی ته‌مه‌نی به‌سه‌ری بردوه ئه‌و جیاوازیه‌ی نه‌زانیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له گۆڤاری Journal of Medical Case Reports بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت Triphallia زۆر ده‌گمه‌نه، پیاو خاوه‌نی سێ ئه‌ندامی نێرینه‌یه تیایدا و له‌ته‌واوی مێژودا ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی دیكه‌ی له‌م جۆره تۆماركراوه.
ساڵی 2020 پزیشكه‌كان له شاری دهۆك یه‌كه‌م حاڵه‌تی مندالێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵیان ده‌ستنیشانكرد خاوه‌نی سێ ئه‌ندامی نێرینه بووه، پاش ئه‌و ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه وه‌ك دووه‌م حاڵه‌ت دیاریكراوه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا كه به Diphallia ناسراوه، دوو ئه‌ندامی نێرینه له یه‌ك ئه‌ندامدایه یه‌ك له 5-6 ملیۆن كه‌س له جیهاندا هه‌یانه، له‌جیهاندا ته‌نها 100 حاڵه‌ت هه‌یه.
له حاڵه‌تی Triphallia كه‌سه‌كه توشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ و لاوازی توانای جوتبوون و گرفتی توانای منداڵبوون دروست ده‌كات، حاڵه‌تی ئه‌م پیاوه 78 ساڵه له پشكنینی پاش مردن دیاریكراوه.
منداڵ ئه‌ندامی نێرینه و مێینه له هه‌فته‌ی چواره‌م بۆ هه‌فته‌ی حه‌وته‌می دووگیانی له سكی دایكی‌دا دروست ده‌بێت و هۆرمۆنی (DHT) كاری تێده‌كات.
PM:05:29:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 8760
جار خوێنراوه‌ته‌وه