به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی جۆرێك تۆپ.. كه‌نار ئاوێك له ئوستورالیا داخرا
وێستگە ستایل-
پاش ده‌ركه‌وتنی تۆپی خڕی ڕه‌ش، به‌رپرسانی ئوستورالیا داوای داسختنی كه‌نار ئاوی شاری سیدنی ئوستورالیان كردوه هه‌تا ماوه‌یه‌كی نادیار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شاری راندویك بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، پیاوانی خاوێنكه‌ره‌وه كه‌نار ئاوی كوجیان خاوێن كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ناوچه‌كه گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش پاش ده‌ركه‌وتنی تۆپی ڕه‌نگ ڕه‌ش دێت له كه‌نار ئاوه‌كه و ئه‌وه‌ی بۆنه جێگه‌ی تێڕامان هه‌تا ئێستا نازانرێت ئه‌م مادده‌یه چییه كه تۆپه‌كانی لێ‌دروست بووه.
تۆپه‌كان ڕه‌نگیان ڕه‌شه ناونراون"تۆپی قه‌تران" كاتێك به‌ر ده‌ست ده‌كه‌وێت پێكهاته‌كه‌ی زه‌یت و ئاوه و پێده‌چێت له ئه‌نجامی دزه‌كردنی نه‌وت دروست بوبێت.
به‌رپرسانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته باسیان له‌وه كردوه، به‌رپرسانی ژینگه‌ی كۆبونه‌ته‌وه و سامپڵیان له‌تۆپه‌كان وه‌رگرتوه و داوایان له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه كردوه له كه‌نار ئاوه‌كه دور بكه‌ونه‌وه هه‌تا ماوه‌یه‌كی نادیار.
PM:04:36:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه