‌هەستیاری بە پڕۆتینی شیری مانگا چیە؟

وێستگە ستایل-

هەستیاری بە پڕۆتینی شیری مانگا ، حاڵەتێكە منداڵ دوای ئەوەی لە دایك دەبێ ئەگەر شیری قتوو بخوات كۆمەڵێ نیشانەی تێدا دەردەكەوێ .لەوانەیە منداڵەكە هەستیاری بە پڕۆتینێك هەبێ لەناو ئەم شیرەیا  چونكە شیری  قتوو لە شیری مانگا درووست دەكرێ ،ئەم شیری مانگایە پڕۆتینێكی تێدایە پێی دەگووترێ (Whey and Casein) .كاتێك كە منداڵەكە شیرەكە دەخوات ئەم پڕۆتینە دەچێتە ناو ڕیخۆڵەوە لە ڕیخۆڵەدا دەست دەكا بە كۆمەڵێ نیشانە، دكتۆر هونەر پزیشكی نەخۆشیەكانی منداڵان و تازە لەدایكبووان له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌.
1-سكچوون 
2-خوێندانان لەگەڵ پیسایی
3-سووتانەوەی دەورووبەری كۆمی
4-هاتنی تڕشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و هێڵنجدان 
5-خەو زڕان 
6-گریانی زۆر 
7-ووشك بوون و خورانی پێست
8-خیزەی توند و هەناسەتەنگی 

ئەگەر بێت و لەكاتی خۆیدا چارەسەر نەكرێت و ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕێ ئەوا دەبێتە هۆی:
1-دابەزینی كێش و باڵای منداڵەكە 
2-تووشبوون بە كەمی ڤیتامینەكان
3-دابەزینی ماددەكانی ناو خوێن وەك (كلۆرـ سۆدیۆم ـ پۆتاسیۆم )

چارەسەر:
وەستاندنی پێدانی شیری قتوو بە منداڵ و پێدانی شیری دایك بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دایكەكەش نابێ شیری مانگا بخوات .ئەگەر دایكەكە شیری نەبوو ئەوا شیری تایبەت هەیە لە ماڕكێتەكان كە ئەم پڕۆتینەی تێدا نیە .دوای سێ ڕۆژ منداڵەكە دێتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.


PM:04:12:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌