به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه..كلۆی كارداشیان توشی دۆخێكی جیاواز بووه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی"كلۆی كارداشیان" ورده‌كاری نوێی له‌باره‌ی دۆخی قورسی خۆی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی پێست خستۆته ڕوو، پاش ئه‌وه‌ی لابردنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی چاڵی له‌سه‌ر ڕومه‌تی كلۆی دروستكردوه.
ئه‌م خانمه وتویه‌تی" له‌ئه‌نجامی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌یه‌ی بۆی كراوه و وه‌ره‌مێكی شێرپه‌نجه‌ی له‌لایه‌كی ڕوخساری لابراوه، 9 مانگ چاوه‌ڕێی كردوه هه‌تا شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه چاكببێته‌وه"
كلۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ پاش نه‌شته‌رگه‌ری چاوه‌ڕوان بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه دروستبووه چاكببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی پزیشكی پسپۆڕی كردوه.
ئه‌م خانمه وێنه‌ی نزیككراوه‌ی خۆی پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڵاوكردۆته‌وه كه چاڵ له‌سه‌ر ڕوخساری دروستبووه، وێنه‌یه‌كی دیكه‌ش كه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به ده‌رزی ڕوخساری گۆڕاوه و چاڵه‌كه پڕبۆته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كلۆی پێشتر باسی له‌و وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه كردوه كه له‌سه‌ر ڕومه‌تی دروستبووه و ڕێنمای هه‌موان ده‌كات ناوبه‌ناو پشكنین بۆ ئه‌و خاڵه نامۆیانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر پێستیان دروست ده‌بێت.
كلۆی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌رچی من به‌به‌رده‌وامی كرێمی دژه خۆر به‌كارده‌هێنم به‌ڵام توشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووم"، ئه‌م خانمه له ته‌مه‌نی 19 ساڵیه‌وه و له ساڵی 2016ه‌وه به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌ی پێسته‌وه ده‌ناڵێت و له‌و كاته‌وه چه‌ند جارێك نه‌شته‌رگه‌ری كردوه.
PM:02:52:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه