له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی سفر كرد
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه تیایدا پیاوێك ده‌ركه‌وتوه له‌سه‌ر شه‌قام سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌تاشێت، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته دروستكردوه.
ورده‌كاری ئه‌م ڕووداوه به‌و جۆره بووه، پاش ئه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ره‌كه به‌به‌رده‌وامی كێشه دوباره بۆته‌وه له‌نێوانیان ئه‌م كێشانه چڕبۆته‌وه و ئه‌م دیمه‌نه توندوتیژه‌ی دروستكردوه.
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه باسی له‌وه كردوه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌به‌رده‌وامی لایڤی "تیك تۆك" ی كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتوه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی توڕه‌بوونی و له‌شه‌قامێكی وڵاتی میسر له‌چكی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی لابردوه و سه‌ری تاشیوه، پاش ئه‌م بابه‌ته هاشتاگی #هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوی میسری مه‌كه، بووه به ترێند.
ئه‌م پیاوه كه كاری ئاسنگه‌ری ده‌كات و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه‌یه وتویه‌تی" به‌ڵێ، لێم‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 24 كاتژمێر لایڤی تیك تۆك ده‌كاته‌وه و دانیشتوه قسه ده‌كات، چه‌ند جار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاگادارم كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی گوێ له قسه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گرێت به‌م جۆره‌ی لێدێت" هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه به‌رده‌وامه.
PM:02:35:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 8184
جار خوێنراوه‌ته‌وه