‌كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌رباره‌ی‌ هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ

وێستگە ستایل-

هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ (کۆرتیزۆڵ) یەکێکە لەو جۆرە هۆرمۆنە ستیرۆیدانەی کە لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلە دەردرێت کە دەکەوێتە سەرووی گورچیلە، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه‌.

1- ڕژێنی سەرگوچیلە لەش ئامادە دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاتەکانی فشار و فشاری دەروونی لەناکاو لەڕێگەی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و ئاراستەکردنی خوێن بەرەو ئەو ئەندامانەی کە پێویستن بۆ پاراستنی ژیان وەک دڵ و مێشک و ماسولکەکان.
2⁃ هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە بۆ دابینکردنی وزە بۆ ئەم ئەندامانە.
3⁃ بۆیە لە حاڵەتە ئاساییەکاندا هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ هۆرمۆنێکی پێویستە بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ، هەروەها سوودی تریشی هەیە وەک ڕێکخستنی پرۆسەی میتابۆلیک و کەمکردنەوەی هەوکردن و ڕێکخستنی خەو.
4⁃ کۆرتیزۆڵ پێی دەوترێت "هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ” چونکە بەردەوام لە حاڵەتەکانی دڵەڕاوکێی درێژخایەندا بەرزە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە لە ڕێگەی:

⁃ زیادبوونی شەکری خوێن.
⁃ زیادبوونی دەردانی ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و زیادبوونی ئارەزووی خواردنی ژەمە چەورەکان و شیرینیەکان.
⁃ ناهاوسەنگی لە ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە لەشدا، ئەمەش دەبێتە هۆی خەمۆکی دەروونی.
⁃ کێشەکانی تری وەک توڕەیی قۆڵۆن، سەرئێشەی درێژخایەن، تێکچونی خەو، لاوازبونی بیرەوەری، نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن، هەروەها تێکچوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و  سەختی کۆنترۆڵکردنیان.

بۆیە دەبێت هەوڵبدەین ئاستی ئەم هۆرمۆنە لە جەستەدا بەرز نەبێتەوە لە سنووری ئاسایی زیاتر لە ڕێگەی:
 یەکەم: خەوتنی پێویست.
 دووەم: وەرزشکردن بە بەردەوامی.
 سێیەم: خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ.
 چوارەم: پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییە هاوسەنگ و جێگیرەکان.
 پێنجەم: ڕاهێنانی ئیسراحەت و  هەناسەدان.


PM:07:45:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌