قورئانی پیرۆز به ئاوازی گۆرانی لێده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
له وڵاتی میسر بڕیاردرا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی قورئان به ئاوازی گۆرانی بكرێت، ئه‌م حاڵه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بۆته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له چه‌ند كه‌ناڵێكی یوتیوب و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند لینكێك به‌ناوی" گۆرانی قورئانی" بڵاوبۆته‌وه، تیایدا سوره‌تی قورئانی پیرۆز به‌شێوه‌ی گۆرانی و به‌تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاوازی میوزیك بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌م كه‌ناڵه توڕه‌ی میسریه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و له‌كاتی خۆیدا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌وڵی بلۆككردنی دراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی فه‌توای میسری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاتۆته ده‌نگ و ئاگایداوه له ته‌ماشاكردن و گوێگرتن له‌و جۆره قورئانه‌ی به ئاوازی گۆرانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕووی ئاینیه‌وه ڕێپێدراو نییه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بده‌ن گوناهبارن.
هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی فه‌توای میسیر ئاگایان داوه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌م بابه‌تانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و پشێوی و ڕق له‌ناو هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن، قورئان پیرۆزی خۆی هه‌یه و نابێت بێ ڕێزی پێبكرێت.
PM:11:51:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه