هه‌ستكردن به ته‌نهایی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه هه‌ستی ته‌نهایی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به‌خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.
تیمێكی توێژینه‌وه داتایان له‌سه‌ر زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س له جیهاندا وه‌رگرتوه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Nature Mental Health بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی هه‌ستی ته‌نهایی %31 مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی %15 ده‌بێته هۆی لاوازی هه‌ستی مرۆڤ.
دكتۆر باریك ئۆ سویلیبهاین ئاماده‌كاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی Limerick له ئێرله‌ندا ئه‌نجامداوه و باس له‌وه ده‌كات"ئه‌نجامه‌كان زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ته‌نهایی مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان له داهاتودا زیاد ده‌كات"
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ستی ته‌نهایی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره هۆكاری زیادبوونی حاڵه‌تی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر و لاوازی هه‌ستكردنه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له داهاتودا و كاریگه‌ریه‌كه درێژخایه‌نه، باشتر وایه هاوڵاتیان زۆر به ئاگابن له‌م حاڵه‌ته و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن"
PM:11:01:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه