هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی گه‌وره‌ی به‌ر بكه‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت زۆر قورس بێت، زیادده‌ڕه‌وی له ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك ڤۆڤاری"ۆل ستریت جۆرناڵ" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی چڕ زیاتر له توانای مرۆڤ هۆكاره بۆ شیبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان، شانه‌ی ماسولكه‌كان زیانی پێده‌گات و ده‌مرێت"
زۆجار ڕاهێنه‌ره‌كانی وه‌رزش ڕاهێنانه‌كان له‌سه‌ر یاریزان توند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پابه‌ندی ڕاهێنانه‌كانیان بن به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی و زیانبه‌خشی ده‌بێت.
شیبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ئه‌وكاته‌ی ڕووده‌دات پرۆتین و پێكهاته‌ی دیكه ده‌كرێته ناو خوێنه‌وه، زیان به گورچیله ده‌كات و توشی سستی ده‌بێت، دڵ ناڕێك لێده‌دات و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ زۆر ده‌بێت ته‌نانه‌ت مه‌ترسی مردن هه‌یه.
باوترین نیشانه‌كانی شیبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان بریتیه له سورو قاوه‌ی بوونی ڕه‌نگی میز، ئازاری توندی ماسولكه‌كان ته‌نانه‌ت له‌كاتی پشودا، ئه‌م حاڵه‌ته بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن ئاگاداری ڕه‌نگی میزه‌كه‌یان بن، چاودێری لێدانه‌كانی دڵیان بكه‌ن له‌كاتی ڕاهێنه‌كانیاندا، ناوبه‌ناو ده‌توانن پشكنینی خوێن و میز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیانبن نه‌گه‌نه حاڵه‌تی شۆردنه‌وه‌ی گورچیله‌كانیان.
PM:08:05:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه