دیمه‌نێكی ناوازه ئاسمانی فلۆریدای داپۆشی
وێستگە ستایل-
چاوی كامێرا‌كان دیمه‌نێكی جیاوازی ئاسمانی فلۆریدا- ئه‌مه‌ریكا تۆماركردوه، ئاسمانی ئه‌م ناوچه‌یه ڕه‌نگی بۆته وه‌نه‌وشه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش گه‌یشتنی گه‌رده‌لولی "میلتۆن" ی مه‌ترسیدار.
دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌م دیمه‌نه‌یان به جادووی و ترسێنه‌ر وه‌سفكردوه، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ڕودانی گه‌رده‌لوله‌كه وێنه‌كان تۆماركراون.
ته‌نها ئاسمانی فلۆریدا نه‌بۆته وه‌نه‌وشه‌ی، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كان"بالم بیچ" و" فۆرت مایرز" پێش و پاش گه‌رده‌لوله‌كه بۆته وه‌نه‌وشه‌یی.
ئه‌گه‌رچی دیارده‌كه ناسروشتیه، به‌ڵام له‌دۆخی كه‌شوهه‌وای تایبه‌تدا ڕوده‌دات، به‌تایبه‌ت پێش ڕودانی گه‌رده‌لول و گێژه‌ڵوكه.
تیشكی خۆر تیشكی كورت ده‌نێرێت له‌چوارچێوه‌ی تیشكی ڕوناكی بینراو كه به‌شێكه له تیشكی كارۆموگناتیسی وچاوی مرۆڤ ده‌توانێت ببینێت، ئه‌و كاته‌ی ئه‌م تیشكانه ده‌گاته به‌رگی هه‌وا دیارده‌ی Rayleigh شكاندنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا دێت و به ڕه‌نگه‌كانی شین و وه‌نه‌وشه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌لای خۆیه‌وه زانای بواری كه‌شوهه‌وا له AccuWeather "بریت ڕۆسیۆ" وتویه‌تی" هۆكاری گۆڕانی ڕه‌نگی ئاسمان بۆ وه‌نه‌وشه‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ڵمی ئاو بووه له به‌رگی هه‌وادا له ئه‌نجامی گێژه‌ڵوكه‌كه كه ڕویداوه"
PM:07:12:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه