‌نیشانەکانی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان

وێستگە ستایل-

دووگیانی دەرەوەی منداڵدان بەو حاڵەتە پێناسە دەکرێت کە هێلکەی پیتێنراو لە شوێنێکی دیکە جگە لە منداڵدان دەچێنرێت و گەشە دەکات، وەک بۆریی فالۆپ، هێلکەدان، بۆشایی سک، یان ملی ڕەحم باوترین شوێن بۆ دووگیانی دەرەوەی منداڵدان بریتییە لە بۆری فالۆپ، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون  له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

نیشانەکانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان لە سەرەتادا هاوشێوەی نیشانەکانی دووگیانی ئاساییە لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنانەی کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا ڕوودەدەن، واتا دواکەوتنی سوڕی مانگانە و ئازاری مەمک و هێڵنجدان و ڕشانەوە.

نیشانەکانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان لەوانەیە دەست بکەن بە دەرکەوتن، وەک: 
1-ئازاری حەوز یان سک  دیارترین نیشانەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانە لەوانەیە ئازارەکە سووک یان توند بێت، پچڕپچڕ یان بەردەوام بێت، هەروەها ئافرەت تووشی ئازارێکی کتوپڕ و توندی بەشی خوارەوەی سکی دەبێت ئەگەر بۆریی فالۆپ پچڕا .
2-خوێنبەربوونی زێ.
3-دەردانی دەردراو لە زێ، و ڕەنگی دەردراوەکان قاوەیی تۆخە.
4-ئازار لە شان و مل لە ئەنجامی خوێنبەربوونی ناوەوە لە ناو بۆشایی سک.
5-ئازاری گەدە و ڕشانەوە.
6-هەستکردن بە فشار لە ناوچەی کۆم و هەستکردن بە ناڕەحەتی لە کاتی میزکردن یان پیساییکردن.
7-لاوازی گشتی و سەرگێژخواردن، و لەوانەیە ببێتە هۆی بوورانەوە.

خانمانی دووگیان ئەگەر تووشی ئەو نیشانانەی سەرەوە بوون، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن.


PM:06:12:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌