‌دەرمانە مەترسیدارەکان بۆ قەڵەوبوون

وێستگە ستایل-

لەم دواییانەدا دەبینین بە رێژەیەکی بەرچاو دەرمانەکانی کۆمەڵەی ستێرۆیدەکان وەکو (dexamethasone, predinasolone hydrocortisone ‌betamethasone ) بۆ مەبەستی قەڵەوبوون بەکاردەهێنرێن کە لە بنەڕەتدا دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بۆ مەبەستی دیکە دروستکراون و لە زۆر نەخۆشیدا بەکاردەهێنرێن، بەڵام یەکێک لەکاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەم دەرمانانە بریتییە لە زیادکردنی کێش، چونکە ئارەزووی خواردن زیاددەکەن، هەروەها دەبنەهۆی گڵدانەوەی شلەی جەستە و گواستنەوەی چەوری بۆ ورگ، پشتەمل و دەموچاو.

شەونم عەبدولواحید، یاریدەدەری دەرمانساز ده‌ڵێت"بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە بۆماوەیەکی درێژ دوورنییە ببێتەهۆی 'نەخۆشیی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، کەمبوونەوەی چڕی و لاوازبوونی ئێسک، تێکچوونی باری دەروونی، سستبوونی گورچیلەکان' بۆیە تکایە بۆ قەڵەوبوون دووربن لەم جۆرە دەرمانانە، چونکە ئاکامی زۆر خراپ بەدوای خۆیاندا دەهێنن، بۆیە باشترە راوێژ بە پزیشک یاخود دەرمانساز بکرێت."

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت"ئێستا خەڵک بە رێژەیەکی بەرچاو پەنادەبەنە بەر بەکارهێنانی کەپسولی جینسینگ بۆ مەبەستی قەڵەوبوون کە لەبنەڕەتدا ئەم دەرمانە لە FDAـی جیهانی قبووڵنەکراوە و زیانێکی زۆر بە بەکارهێنەر دەگەیێنێت، ئەم دەرمانە لە بنەڕەتدا تەنیا گژوگیا و پێکهاتەی جینسینگ نییە، بەڵکو تێکەڵکراوە بەکۆمەڵێک دەرمانی کیمیایی زیانبەخش وەکو 'دیکسۆن و چەندین مادەی دیکەی نەزاندراو' کە دەبنەهۆی:

1- لاوازی و سستیی گورچیلە
2- ژانەسەر و خەواڵوویی بەردەوام
3- کێشەکانی گەدە، سکچوون و سکئێشە
4- زیادبوونی چەوریی سەر جگەر و گورچیلە
5- تێکچوونی لێدانی دڵ
6- لاوازیی ماسوولکەکان
7- قژهەڵوەرین
8- تێکچوونی هۆڕمۆنات لە خانمان و پیاوان
9- دروستکردنی زیپکە


PM:04:19:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌