نه‌رمین كاوانی: تکایە چاودێری تەندروستی خۆتان بکەن
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی له مانگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا وه‌ك یه‌كێك له ڕزگاربوه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ڕێنمایی خانمان ده‌كات.
ئه‌م خانمه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی"لە مانگی گەڵا ڕێزاندا و وەک مانگی بەرەنگار بونەوەی شێرپەنجە و ھۆشیار کردنەوەی ھاونیشتیمانیانم پێتان ئەڵێم تکایە چاودێری تەندروستی خۆتان بکەن و پشکنینە پێش وەختەکان ئەنجام بدەن"
كاوانی نوسویه‌تی"بە ھیوام ئەم ئازارە بەرۆکی ھیچ کەسێک نەگرێت، ئەگەر کەسێک قەدەر ھێنایە ڕێگای بە ھێزوو ھیواوە بەرەنگاری بکات و پشت بەخوا ببەستێت"
نه‌رمین كاوانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی شێرپه‌نجه بووه و چه‌ندجارێك چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، به‌و هۆیه‌وه له كاری هونه‌ری و ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتنی له میدیاكان دوور كه‌وتۆته‌وه، ئه‌م خانمه له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی دوو كوڕه، له چه‌ندین درامای كوردی ڕۆڵی گرنگ و سه‌ره‌كی بینیوه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دڵخوازه‌كان له‌لای هاوڵاتیان به‌هۆی به‌رزی ئاستی هونه‌ری نواندنی له كاره‌كانیدا.
PM:04:07:05/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوه‌ته‌وه