ئه‌م هۆكارانه واده‌كات هه‌ست به تامی تاڵی بكه‌یت له ده‌متدا
وێستگە ستایل-
هه‌ستكردن به تامی تاڵ دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك دووباره ببێته‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا بگه‌ڕێیت.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن"ئه‌گه‌ر یه‌كجار هه‌ستت به تاڵی ناو ده‌مت ئه‌وه پێویست به‌وه ناكات گرنگی پێبده‌یت، به‌ڵام دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته پێویستی به‌وه هه‌یه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌یت"
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆكاری یه‌كه‌می هه‌ستكردن به تامی تاڵ له ده‌مدا،خواردنی خۆراكی چه‌ور و بر‌ژاو و دوكهڵكراو و خواردنه‌وه گازیه‌كان و زۆر خواردنه‌وه‌ی كحول و قاوه و چا واده‌كات ده‌ردانی مادده‌ی زه‌ردی گه‌ده زیاد بكات ئه‌وه‌ش هۆكاری هه‌ستكردنه به تامی تاڵی له ده‌مدا.
هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌ستكردن به تاڵی ناوده‌م بریتیه له به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن و هه‌ستیاری و چاره‌سه‌ری شه‌كره و ته‌نانه‌ت ده‌رمانی ڕێگری له دووگیانی هۆكاری ههستكردنن به تامی تاڵی ناوده‌م.
PM:08:58:03/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 5452
جار خوێنراوهتهوه