5 جۆری خۆراك واده‌كات گه‌نجتر ده‌ربكه‌ویت
وێستگە ستایل-
زۆركه‌س ناچار ده‌بن بۆتۆكس بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پیربوون به‌كاربهێنن، به‌ڵام ڕێگای دیكه هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی پیری.
پسپۆڕی خۆراك و دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی The Gift of Oil ڤیل بیانكی باس له 5 جۆری خواردن و خواردنه‌وه ده‌كات كه دژی پیرییه و یارمه‌تی دواخستنی پیری ده‌دات و واده‌كات ته‌مه‌نت كه‌متر ده‌ربكه‌وێت.
1- زه‌یتی زه‌یتوون:
ئه‌م جۆره زه‌یته سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره، كۆلیسترۆڵی خراپ داده‌به‌زێنێت و مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و دژه پیریه، له‌م زه‌یته تاك چه‌وریه ناتێره‌دا دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه پیری پێست دوا ده‌خات.
2- چای سه‌وز:
ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه پیری و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B2 پێست توند ده‌كاته‌وه و ڕێگری ده‌كات له ده‌ركه‌وتنی هێڵی ورد و چرچی له‌سه‌ر پێست.
3- شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ:
ئه‌م جۆره شۆكۆلاته‌یه په‌ستانی به‌رزی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت، خوێن وه‌ك پێویست ده‌گه‌یه‌نێت به پێست، ئه‌و فلاڤیۆنۆله‌ی له شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تێردا هه‌یه زیان و مه‌ترسی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست كه‌مده‌كاته‌وه.
4-هه‌نار:
زۆرێك له پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سودی تیادایه و سوودی بۆ ته‌ندروستی و پێست هه‌یه، دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه پارێزگاری له كۆلاجینی پێست ده‌كات.
5- شوتی:
ڤیتامین و ئاوی پێویستی تیادایه یارمه‌تی گه‌شبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات و به گه‌شتی و جوانی ده‌یهێڵێته‌وه.
PM:08:55:03/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه