حه‌وت ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی
وێستگە ستایل-
زۆرجار په‌تا و ئه‌نفلۆنزا نیشانه‌كانی له‌یه‌كتر ده‌چن، نزیكه‌ی 200 جۆری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا هه‌یه و نیشانه‌كانی تونده، و ده‌كرێت له‌ڕێی وه‌رگرتنی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی healthdirect بڵاویكردۆته‌وه، نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و په‌تای وه‌رزی نزیكه له ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئاگاداری خاوێنی جه‌سته و وه‌رگرتنی ڤاكسین دوو ڕێگای خۆپاراستنه له‌م نه‌حۆشییه، پاراسیتۆڵ و ئایبۆپرۆفین دوو ده‌رمانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و به‌رزی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆكه و په‌تای وه‌رزی زۆرجار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌كاردێت.
ئه‌مانه باشترین ڕێنماییه‌كانن بۆ زوو چاكبوونه‌وه له په‌تای وه‌رزی:
1- پشووی زیاتر وه‌ربگره.
2- ئاو و شله‌مه‌نی زیاتر بخۆره‌وه.
3-ئامێری تایبه‌ت به شێداركردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه و هه‌ڵمی سارد به‌كاربهێنه.
4-قه‌تره‌ی تایبه‌ت به لوت به‌كاربهێنه و زوو زوو لوتت پاك بكه‌ره‌وه.
5-هه‌ڵمی گه‌رم بكه بۆ هه‌ناسه‌دانت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.
6-ده‌رمانی تایبه‌ت به شێداركردنه‌وه‌ی قوڕگ یان قه‌تره‌ی كۆكه به‌كاربهێنه.
7- ده‌توانیت هه‌نگوین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه له كه‌سانی پێگه‌یشتوو و منداڵانی سه‌روو یه‌ك ساڵ به‌كاربهێنیت.
PM:08:14:02/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه