توێژینەوە نوێیەکان لهبارهی دهرمانی ئەسپرین چی دهڵێن؟
وێستگە ستایل-
نزیکەی 30 ملیۆن هاوڵاتی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژانە ئەسپرین بەکار دێنن بۆ پێشگیری کردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی کۆڵۆن، چ خۆپارێزی سەرەتایی چ خۆپارێزی دوانەکی، سەرەتایی واتە پێش توشبون، دوانەکی دوای توشبوون، دەیەها ساڵە ئەسپرین بەکاردێت بۆ پێشگیری کردنی سەرەتایی و دوانەکی لە نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و دڵ، هەرچەندە ئەسپرین مەترسی خوێنبەربوونیش لەخۆی دەگرێت.
دکتۆر یوسف پزیشكی نهخۆشی شهكره و ههناوی دهڵێت"بەڵام ئەنجامەکانی توێژینەوە مەیدانییەکانی ئەو دواییە، بابەتی تەرازواندنی (مەترسی و سوود) ی ئەسپرینیان خستە ژێر پرسیارەوە، ئێستا زانست پرسیار دەکات، ئایا وەرگرتنی ئەسپرینی ڕۆژانە زیانی زیاترە یان سوود کاتێک کەسێک بەکاری دەهێنێت کە جارێ توشی نەخۆشی دڵ نەبووە؟"
ئهم پزیشكه دهشڵێت"ئەوەتا نوێترین ڕێنمایی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتایبەتی کۆمەڵەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکیی بۆ پێشگیری کردن {USPSTF}، بەکارهێنانی ڕۆتینی ئەسپرین بۆ پێشگیری کردنی سەرەتایی نەخۆشیەکانی دڵ مەحکوم دەکات و قەدەغەی دەکات."
دکتۆر یوسف دهشڵێت"ئەو گۆڕینە لە ڕۆڵی ئەسپرین لەوەوە سەریگرتووە کە بەکارهێنانی ئەسپرین بۆ پێشگیری کردن لە نەخۆشیەکانی دڵ، مەترسی خوێنبەربونی گەدە و ڕیخۆڵەکان لەخۆی دەگرێت؛ هەروەها خوێنبەربوون لە مێشکیش زێدە دەبێت، بەو جۆرەیش زیان و سود بەرامبەرن، یان ئەوەتا زیانەکەی زیاترە."
هاوكات دکتۆر یوسف دهشڵێت"باسی ئەو حاڵەتانە ناکەم کە یەکێک نەخۆشی دڵی گرتبێت و توش بوبێت، ئەوان ڕێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە، باس لەوانەیە کە توش نەبوینەو بۆ پێشگیری و خۆپارێزی حەبی ئەسپرین بەکاردێنن."
PM:08:12:02/10/2024
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه