پزیكشێك: شوێنی نووستن هۆکاره بۆ زیپکە
وێستگە ستایل-
زیپکە لە قۆناخی نەوجەوانی دا بە نزیکەیی لە نێوان تەمەنی 15 بۆ 20 ساڵی زیاتر دروستدەبێت، چونکە سەرەتای دەرکەوتنی سیفەتە توخمییە دووەمییەکانی مرۆڤە و هۆرمۆنەکانی باڵخبوون زیاددەردەدرێن، ئەمەش وادەکەن کە چەورییە رژێنەکانی پێست زیاتر چالاکبن و ئەمەش دەبێتەهۆکارێک بۆ گەشەی بەکتریاکان لەژێر پێستدا، هەر بۆیە گۆڕانکاریی ئەو هۆرمۆنانە تاوەکو ناوەڕاستی تەمەنی بیستەکان دەخایەنێت، دكتۆر هۆزانپسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
چەند خوویەکی ناتەندروست هەن کە هۆکارن بۆ زیپکە وەکو؛
1- بەستنی دەموچاو بە پەڕۆی تووند.
2- بەکارهێنانی ماکیاژی چەور کە کوونیلەکانی پێست دەگرێت.
3- هەڵکۆڵین و دەستدان لە زیپکە، چونکە پڕە لە بەکتریا و لەگەڵ هەر تەقینێکی بە پێستدا بڵاودەبنەوە.
4- نەشۆردنی دەموچاو بۆ ماوەیەکی زۆر.
تێبینی: هیچ دەرمانێک نییە راستەوخۆ زیپکە نەهێڵێت، چونکە زیپکە یەکێکە لە کێشە درێژخایەنەکانی پێست و قۆناخ بە قۆناخ چارەسەردەکرێت. چونکە بە گەڕانەوە بۆ هۆکارەکانی زیپکە ناتواندرێت هیچ دەرمانێک دروستبکرێت بۆ بنبڕکردن و چاکبوونەوەی زیپکە بە شێوەیەکی خێرا.
بەرگەسەرین یان هەر رووکەشێکی دیکە کە رۆژانە پێست بەری دەکەوێت یاخود دەستمان بەری دەکەوێت کە دواتریش دەست لە پێست دەدەین، هۆکارێکن بۆ زیادبوون و تێکەڵبوونی ئەو بەکتریایانەی لەسەر پێست هەن، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی زیپکە و هەوکردنی پێست.
PM:06:20:12/09/2024
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه