هۆکارەکانی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی سورێنچک لە بەیانیاندا و ڕێگاکانی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
گەڕانەوەی سورێنچک کاتێک ڕوودەدات کە ترشەڵۆکەکانی گەدە دەچنە ناو سورێنچکەوە بەهۆی پەستانی بەرزی ناو گەدە یان لاوازی ئێسکی نێوان سورێنچک و گەدە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازار لە ناوەڕاست و خوارەوەی سنگدا، دكتۆر نهبیل پزیشكی نهشتهرگهر لهم بابهتهدا هۆكارهكانی ئهم حاڵهته له بهیانیاندا و چۆنیهتی خۆپاراستن دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی:
1- خواردنی ژەمە گەورە و چەورەکان پێش خەوتن.
2- خواردنی هەندێ خواردن و خواردنەوە لە بەیانی زوودا، وەک قاوە، ئشەربەتی پرتەقاڵ، خواردنەوە گازییەکان، شوکولاتە، و خواردنی سورکراوە و تون
3-ئەنجامدانی وەرزشی بەهێز لە بەیانیاندا، بەتایبەتی کاتێک دوای ماوەیەکی کەم لە خواردن ئەنجامی دەدەیت
4- ماکەکانی هەندێک لە دەرمانەکان، وەکو فراوانکەری بۆرییەکانی هەناسە، ئازارشکێن، دەرمانی پەستانی خوێن، و هێورکەرەوەی دەروونی.
5. قەڵەوی بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو سک بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوری.
6. دڵەڕاوکێی دەروونی.
شێوازەکانی خۆپاراستن:
1- دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆک
2- گۆڕینی کاتی وەرزشکردن، بەو پێیەی باشترە وەرزشکردن یەک بۆ دوو کاتژمێر پێش نانخواردن یان دوای خواردن ئەنجام بدرێت
3- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لەکاتی خواردنی دەرماندا، ئەمەش کاریگەری چارەسەرەکان لەسەر سورێنچک و گەدە کەم دەکاتەوە.
4- کەمکردنەوەی قەبارەی ژەمی ئێوارە
5-بەرزکردنەوەی سەر بەرزتر لە ئاستی باقی جەستە لەکاتی خەوتندا.
6. کەمکردنەوەی کێش
PM:05:16:11/09/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه