‌كه‌یت نوێترین زانیاری له‌باره‌ی‌ دۆخی ته‌ندروستی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

كه‌یت میدلۆن شاژنی ویلز ئاشكرای كرد كۆتا ژه‌می چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ وه‌رگرتوه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌شداری چه‌ندین بۆنه‌ ده‌كات.

ئه‌م شاژنه‌ ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌ هاوسه‌ری شانشینی به‌ریتانیا" شازاده‌ ولیام" ه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ڕێگای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ دوور و درێژه‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ مانگی 1 ی ئه‌مساڵ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ له‌ سكیدا بۆ كه‌یت ئه‌نجامدرا پاش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینه‌كان ده‌ریانخستبوو وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌و كاته‌وه‌ چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وه‌رده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كۆتای هاتنی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كه‌یت په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا نوسیویه‌تی" له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین، ناتوانم ئه‌و هه‌سته‌ی‌ خۆمتان بۆ ده‌رببڕم كه‌ چه‌ند ئارامم پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆتایدا  چاره‌سه‌ری كیمیاویم وه‌رگرت، ئه‌و 9 مانگه‌ی‌ ڕابردوو زۆر به‌ ئاسته‌م له‌سه‌رم ڕۆی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ چركه‌یه‌كدا ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت"


PM:08:01:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌