‌پزیشكێك: ته‌قاندنی مل زیانی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

پزیشكه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا ئاگای ده‌ده‌ن له‌ زیان و مه‌ترسیه‌كانی ته‌قاندنی مل، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كیانه‌ی‌ ئه‌م خووه‌ هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك گۆڤاری"میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ "ئیڤه‌ر ئه‌ریاس" پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكیه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ته‌قاندنی مل ئه‌گه‌ری شكاندنی مل زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ توشی جه‌ڵده‌ی‌ مێشك بكات.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ قسه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ كاركردنی چۆته‌ به‌رده‌ستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌ویش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ بووه‌ كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی ته‌قاندنی ملی توشی ئازاری سه‌ر و ملی بووه‌ پاش پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ یه‌كێك له‌ بڕبڕه‌كانی پشتی شكاوه‌.

دكتۆر ئه‌ریاس ئاگای ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ملیان ده‌ته‌قێنن چونكه‌ مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی‌ مێشكیان زیاد ده‌كات و زیان به‌ گه‌وره‌ شاخوێنبه‌ری ناو بڕبڕه‌ی‌ پشت ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ركات چونه‌ لای چاره‌سه‌ركارێكی بڕبڕه‌ی‌ پشت باشتره‌ داوا بكه‌ن ده‌ست له‌ ملتان نه‌دات.


PM:07:59:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌