‌ ھۆکارەکانی ھەرسگرانی چییە؟

وێستگە ستایل-

هه‌رسگرانی یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، دكتۆر باوان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1-ھەوکردنی دیواری گەدە
2-برینی گەدە یان برینی دوانزە گرێ
3-گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک 
4-دەرمان:وەک ئەو دەرمانەنەی کە بۆ کەم کردنەوەی ئازار و بۆ ھەوکردن بەکار دێن وەک(ئەسپرین،ئایبوپرۆفین)  
5-شێوازی ژیان:ماددە کحولیەکان و جگەرە کێشان و ئەو خواردنانەی چەورن 

چارەسەرکردن:
1-گۆڕینی شێوازی ژیان:کەمکردنەوەی خواردنی چەور و توون، دوورکەوتنەوە لە ماددە کحولیەکان و کافاین 
2-دەرمان:دژە ترشی یاخود ئەنتی بایۆتیک ئەگەر بەکتریای H.pylori بوونی ھەبوو 
3-ڕێكخستنی سترێس:سترێس دەتوانێت نیشانەکان زیاد بکات 


PM:07:56:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌