‌توێژینه‌وه‌یه‌ك:ده‌توانرێت ڕێگری بكرێت له‌ %20 ی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان

وێستگە ستایل-

ئه‌مه‌ هه‌واڵێكی خۆشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ته‌مه‌نن یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان به‌ته‌مه‌نه‌، زاناكان له‌ زانكۆی "جۆنز هۆبكنز" ئاشكرایان كردوه‌ له‌ڕێی چاكسازی گرفتێكی چاو به‌ نه‌شته‌رگه‌ری یان به‌كارهێنانی هاوێنه‌ی‌ ده‌ستكرد، ده‌كرێت ڕێگری بكرێت له‌ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌كرێت ڕێگری بكرێت له‌ %20 ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر و به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی به‌ریتانیا نزیكه‌ی‌ %40 ی حاڵه‌ته‌كانی خه‌ڵه‌فان ده‌كرێت خۆپارێزی تیادا بكرێت.

به‌سوود وه‌رگرتن له‌ داتاكان توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ %19 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 71 ساڵ زیاتره‌ و توشی خه‌ڵه‌فان بوون ئه‌وانه‌ن كه‌ بینایی چاویان لاواز بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا پرۆفیسۆر" جیل لیفینگستۆن" له‌ زانكۆی كۆلیدج له‌نده‌ن وتویه‌تی" هاندان و چالاككردنی خانه‌كانی مێشك یارمه‌تی به‌هێزكردنی توانای مێشك ده‌دات، له‌ده‌ستدانی توانای بینین و بیستن واده‌كات ئه‌م هاندانه‌ی مێشك كه‌م ببێته‌وه‌"

به‌گوێره‌ی‌ داتا جیهانیه‌كان تێكڕای توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان له‌ جیهاندا  هه‌تا ساڵی 2060 ده‌گاته‌ 13.8 ملیۆن توشبوو و زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوترین نه‌خۆشییه‌كانی خه‌ڵه‌فان.


PM:07:54:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌