كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایله‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی به‌وه تێوه‌گلاون كه سیخوڕی به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجار ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌نگه ڕاستی بێت و ئامانجیان به‌كارهێنانی هاوڵاتیه بۆ مه‌به‌ستی ڕیكلامی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و ڕیكلامانه‌ی دێته به‌رچاویان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌بووه به گفتوگۆی چاته‌كانیان كه چه‌ند خوله‌كێك پێشتر ئه‌نجامیانداوه یان په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و بابه‌ته‌ی گه‌ڕانیان بۆ كردوه یان به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كه‌سێك باسیان كردوه.
به‌گوێره‌ی دواین ڕاپۆرت گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌و به‌ڵگه دزه‌پێكراوانه كراوه كه باس له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ده‌كات ته‌كنیكی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، چونكه كاتێك به‌كارهێنه‌ر ئه‌په‌كان داونلۆد ده‌كاته مۆبایله‌كه‌ی ئه‌وه ڕه‌زامه‌ندی ده‌دات كه قسه و گفتوگۆكانی به‌كاربهێندرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه.
كۆمپانیای (CMG) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه فه‌یسبووك و گۆگڵ و ئه‌مازۆن ته‌كنیكی گوێگرتن له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌په‌كانیان به‌كارده‌هێنن و بۆ مه‌به‌ستی ڕیكلامی خۆیان سوودی لێده‌بینن.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌دا هاتووه به شه‌ش هه‌نگاو پرۆگرامی (Active-Listening) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا ده‌نگیه‌كانی به‌كارهێنه‌ر سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئاشكرا نییه ئاخۆ ئه‌و سیخوڕی كردنه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره یان ته‌نها له چه‌ند كاتێكی دیاریكراودایه چالاك ده‌كرێت.
PM:12:58:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه