گەڕانەوەی ترشی گهده چییە؟
وێستگە ستایل-
گەڕانەوەی ترشی کاتێک ڕوودەدات کە ماسولکەی بەشی خوارەوەی سورێنچک لە کاتێکی ھەڵەدا پشوو دەدات، وا ئەکات ترشێتی گەدە دوبارە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچک و ببێتە ھۆی دڵە کزێ و چەند نیشانەیەکی تر، دكتۆر باوان پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی باوترین نیشانه و چارهسهری ئهم گرفته تهندروستیه دهخاته ڕوو.
نیشانەکان:
-دڵەکزێ
- ھەست کردن بە گەڕانەوەی خواردن یان شلەیەکی سوێر بۆ ناو قورگ
- ئازاری سنگ
- کۆکەی بەردەوام
چارەسەر:
1-گۆرینی شێوازی ژیان
-پارێز کردن:دورکەوتنەوە لە خواردنی توون و چەور و ترشی کافاین و مادە کحولیەکان
-بڕێکی کەمتر لە خواردن بخورێت و پاڵنەکەوتن لە دوای نان خواردن
-رێكخستنی کێش:- کەمکردنی کێش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنی پەستان لەسەر گەدە
2-دەرمان: بۆ ھاوسەنگکردنی ترشێتی گەدە، یان بۆ کەمکردنەوەی دروستکردنی ترشێتی گەدە
3-نەشتەرگەری :ئەگەر شێوازی ژیان و دەرمان نەیتوانی یارمەتیدەر بێت لە چارەسەر کردن ئەوا پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری بە ناسۆر.
PM:12:57:09/09/2024
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه