‌گه‌نجانی وڵاتێكی ئه‌وروپی وڵاته‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن

وێستگە ستایل-

لاواز بوونی باری ئابووری وڵاتی نیوزلاند گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ی‌ ناچار كردوه‌ چۆڵی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرانبوونی نرخی كه‌لوپه‌ل و زیادبوونی باج و زۆر بوونی بێكاری دروست بووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ دواین داتا كه‌ حكومه‌تی نیوزلاند بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 12 مانگی ڕابردوو به‌ نزیكه‌ی‌ 131200 هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتوه‌ و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا  80200 هاوڵاتی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش %70 زیاتره‌ به‌راورد به‌ پێش ساڵی 2019 و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای كۆرۆنا.

تۆڕی "CNBC" ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ گه‌نجان له‌ نیوزلاند وایده‌بینن كوالیتی كار و هه‌لی كار زۆر كه‌مبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ناچاری كردوون وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن، بانكی ASB نیوزله‌ندی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌بوونی توانا و زانیاری كاركردن له‌ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ چانسه‌كانی وه‌رگرتنی كار له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌نجان ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نیوزلاند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری نوێ فێرببن.

داتاكان ده‌ریخستوه‌ ئوستورالیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كۆچبه‌ره‌كانی نیوزلاند بۆی ده‌چن، پاش 4 ساڵ مانه‌وه‌ حكومه‌تی ئوستورالیا ڕه‌گه‌ز نامه‌ ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ له‌ نیوزلاند ده‌چن بۆ ئوستورالیا و تێچووی ژیانكردن كه‌متره‌ و هه‌لی كار زیاتره‌ بۆیان.


PM:12:42:09/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 11516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌