‌6 هۆكار واده‌كات قژت زوتر سپی بێت

وێستگە ستایل-

سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی چونه‌ ته‌مه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك پێگه‌ی‌ India Today بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا باوترین ئه‌و هۆكارانه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ واده‌كات تاڵه‌كانی سه‌ر زوتر سپی ببێت.

1- چونه‌ ته‌مه‌ن:
له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن تاڵه‌كانی قژ بڕێكی كه‌متر له‌ میلانین به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌و بۆیه‌یه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ڕه‌نگی قژ ئه‌وه‌ش واده‌كات تاڵه‌كاتی قژ سپی و خۆڵه‌مێشی ده‌ربكه‌وێت.

2-بۆماوه‌یی:
پێكهاته‌ی‌ بۆماوه‌ی‌ ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌ سپی بوونی تاڵه‌ موه‌كان.

3-سترێس و دڵه‌ڕاوكێ:
ماندوێتی زۆر و ژیانی پڕ له‌ سترێس كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زوتر سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ.

4-كه‌می سه‌رچاوه‌ی‌ خۆراكی:
كه‌می ڤیتامین و پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كان به‌تایبه‌ت ڤیتامین B12 هۆكاره‌ بۆ سپی بوونی پێشوه‌خته‌ی‌ تاڵه‌ قژه‌كان.

5-جگه‌ره‌ كێشان:
به‌هۆی كاریگه‌ری خراپی كێشانی جگه‌ره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی هۆكاره‌ بۆ سپی بوونی تاڵه‌ قژه‌كان.

6-تێكچوونی به‌رگری له‌ش:
ئه‌م حاڵه‌ته‌ هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌رده‌ڕێوی و به‌ڵه‌كی ئه‌مه‌ش كار له‌ به‌رهه‌مهێنانی میلانین ده‌كات و هۆكاره‌ بۆ سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ.


PM:09:01:08/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌