تێچوی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه بچوكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا"موكیش ئه‌مبانی" تێچوه‌كه‌ی 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو عاشقه له به‌رواری 12 ی یۆلیۆی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردوه و تیایدا كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان به‌شداریان كردوه، له‌وانه‌ش ریهانا و جاستن پیبه‌ر و بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێدراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئاهه‌نگه.
هاوكات بڕێكی زۆر پاره بۆ ڕێوشوێنی ئه‌منی تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كه خه‌رجكراوه و تیایدا ته‌كنیكی ناسینه‌وه‌ی ڕوخسار به‌كارهاتوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری میوانه‌كان بناسرێته‌وه، هاوكات بڕێكی زۆر له دیاری گرانبه‌ها پێشكه‌ش به میوانه‌كان كراوه له جانتا و خشڵ.
به‌راورد به ئاهه‌نگه مێژوییه‌كان، تێچووی ئاهه‌نگی ئه‌مبانی زۆر زیاتر بووه له ئاهه‌نگی شاژنه دیانا و شازاده چارلز تێچوه‌كه‌ی 163 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری"فۆربس" موكیش ئه‌مبانی ته‌مه‌ن 66 ساڵ 9 هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه و بڕی سامانه‌كه‌ی 116 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه و خاوه‌نی كۆمپانیای"Reliance Industries Limited " ه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه له كه‌رتی پترۆكیمیاوی و نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندیه‌كان.
هاوكات زاوا " ئه‌نانت ئه‌مبانی" له بواری ووزه‌ی نوێكراوه و سه‌وز كار ده‌كات و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكانی باوكیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌یشا و ئه‌كاش ی خوشك و برای.
PM:10:27:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 5456
جار خوێنراوه‌ته‌وه