‌ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی‌ داوای ئازادی ژنانی ئێرانی ده‌كرد سزادرا

وێستگە ستایل-

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئێرانیه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا گۆرانی بۆ ئازادی خانمانی ئێران ده‌وت سزادرا به‌ 3 ساڵ و هه‌شت مانگ به‌ تۆمه‌تی وتنی ئه‌م گۆرانیه‌ كه‌ هانده‌ری هاوڵاتیانی ئێران بووه‌ بۆ ئازادی.

شه‌روین حاجی پور، له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ خۆی له‌ ئینستگرام وتویه‌تی" ته‌نها وازم لێبهێنن هیچم ناوێت، له‌ ژوره‌كه‌ی‌ خۆم كارده‌كه‌م و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌، باوكم نه‌خۆشه‌ ناتوانم ئێران به‌جێ بهێڵم"


له‌لای خۆیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس"هۆمایۆن شه‌جه‌ریان" داوای ئازادی و وه‌ستانی سزای زیندانی شه‌روینی حاجی پوری كردوه‌، هونه‌رمه‌ندانی فارس له‌ڕێی هاشتاگێكه‌وه‌ داوای ئازادی شه‌روین ده‌كه‌ن.

گۆرانی"برای" به‌مانی"بۆ" له‌ دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی بوو به‌ترێند له‌ سۆشیال میدیا و داوای ئازادكردنی خانمانی ئێرانی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئازادی بژین.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام داوای له‌سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی وڵاتی ئێران" پزیشكیان" كردبوو سزاكه‌ی‌ له‌سه‌ر لاببرێت به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك پۆسته‌كه‌ی‌ سڕیوه‌ته‌وه‌. 


PM:09:36:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌