‌سه‌رژمێریه‌ك: له‌م وڵاته‌ ئافره‌تان ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ پیاوه‌كانیان ده‌ده‌ن

وێستگە ستایل-

ڕاوێژكارێكی ته‌ندروستی ده‌رونی له‌ میسر ئاشكرای كردوه‌ ئافره‌تانی میسیری یه‌كه‌من له‌ جیهاندا له‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوسه‌ره‌كانیان.

ئه‌م پسپۆڕه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵه‌ ئه‌م توندوتیژیه‌ خێزانیه‌ له‌ناو خێزانه‌كانی میسردا باوه‌ به‌هۆی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رژمێری فه‌رمی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیشتیمانی تایبه‌ت به‌ زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانكاری سه‌لماندویه‌تی %30 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ ئازاری هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن و كه‌یسه‌كانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و دادگاكاندا هه‌یه‌.

پسپۆڕێكی ده‌رون ناسی باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌ندێك ئاماره‌كاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ %50 ی پیاوان به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام قسه‌كان له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ن پیاوان ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ ئافره‌تان ده‌ده‌ن.


PM:04:16:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌