‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمان هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره‌یه‌

وێستگە ستایل-

چه‌ندین به‌ڵگه‌ سه‌لماندویه‌تی ده‌رمانی"سیماگلۆتید" (semaglutide) هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی به‌كارهێنانی توتن، به‌ڵام هێشتا پسپۆڕان لایان وایه‌ ده‌بێته‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زیاتر بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت تاچه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری  " Annals of Internal Medicine"بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان داتایان له‌سه‌ر زیاتر له‌ 200 هه‌زار هاوڵاتی وه‌رگرتوه‌ له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م،  6 هه‌زار كه‌س له‌ به‌شداربوه‌كان ده‌ركانی"سیماگلۆتید" وه‌م" ئۆزمبیك" یان به‌كارهێناوه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ داتا له‌سه‌ر ئه‌م هاوڵاتیانه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌یان بۆ دابه‌زاندنی كێشیان به‌كارهێناوه‌ ئاره‌زوویان بۆ به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ زۆر كه‌میكردوه‌، دكتۆره‌ دیشا نارانگ پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره‌ ڕژێنه‌كان له‌ زانكۆی  " Endeavor Health" له‌ شیكاگۆ وتویه‌تی" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارده‌هێنن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ"

سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ ئه‌م پسپۆڕه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت هه‌تا بڕی پێویست له‌م ده‌رمانه‌ دیاری بكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.


PM:03:17:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌