‌حەبی جیسینگ زیانی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

جیسینگ، جۆرە رووەکێکی گرانبەهایە کە زیاتر لەلایەن چینیەکان وەکو چارەسەر بۆ هەندێک نەخۆشی، کەچەند جۆرێکی هەیە، بەڵام ئەوەی کە زۆر بەربڵاوه‌ له‌ بازاڕه‌كان korean ginseng و american ginseng ه‌، دكتۆر مسته‌فا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌باره‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ئاگای ده‌داته‌ هاوڵاتیان.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م ده‌رمانه‌ تا ئێستا متمانەی FDA بەدەست نەهێناوە، چونکە هەتا ئێستا لێکۆڵینەوەکی تێروپری باوەرپێکراوی لەسەر نەکراوە."

دكتۆر مسته‌فا ده‌شڵێت"خودی رووەکەکە زیانێکی ئەوتۆی نیە، وەکو تەواوکەری مادە خۆراکیەکان دەتوانرێت بەکاربێت ، بەڵام
ئەوەی گرینگە بیزانین ئەوەیە، زۆربەی جار مادەی تری کیمیاوی لەگەڵی تێکەڵاو دەکرێت، لەمانگی 12ی ساڵی 2020 FDA ( ناوەندی خۆراک و دەرمان) بڵاوی کردەوە کەجۆرێکی جینسیگ(Ginseng power 5000)مادەی Tadalafil ی لەگەڵ تێکەڵ کراوە (کە لە گرووپی ڤیاگرایە) بۆ چارەسەری لاوازی سێکسی بەکاردێت،هەربۆیە ئەوکات بەفەرمی لە مارکێتەکان کێشرانەوە."

وەئێستاش ئەوەی زۆربەی بەکاری دەینن (ginsing kianpi pill) بۆ زیادکردنی کێش، تائێستا بەتەواوی مادەکانی ناوی نازانرێ و وە لێکۆڵینەوەکی باوەرپێکراوی لەسەر نەکراوە، بۆیە لێی دووربین باشترە.


PM:06:14:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌