‌ئايا وشك بوونەوەی جەستەی منداڵ تا چەند مەترسیدارە؟

وێستگە ستایل-

له‌ وه‌رزی هاویندا گرفتی وشكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ له‌ منداڵاندا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ تاچه‌ند مه‌ترسیداره‌؟دكتۆر محه‌مه‌د پزیشكی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"وشك بوونەوەی جەستەی منداڵ لە ئەنجامی سکچوون یان ڕشانەوە یان کێشەی تر بۆ منداڵەکە دروست دەبێت، وا دەکات ڕێژەی ئاو لە جەستەی منداڵەکە کەم بکات و خوێ و کانزاکان تێکبچن ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر منداڵەکە دروست دەکات"

هاوكات سه‌رئەنجام وشكبوونه‌وه‌ کاریگەری لەسەر گورچیلە و خانەکانی جەستە و تێکڕای کۆئەندامەکانی تر، کە ئەگەری زۆر مەترسیدار بۆ منداڵ دێنێتە پێش، بۆیە پێش وشك بوونەوە پێویستە منداڵ چارەسەر بکرێت"


PM:06:00:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌