‌ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵی تاقیكرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

به‌ڕێكه‌وت زاناكان ڕێگایه‌كی نوێیان دۆزیه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵی بۆماوه‌ی‌، كه‌ یه‌كه‌م باوترین هۆكاری هه‌ڵوه‌رینی قژه‌ له‌ پیاواندا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

زاناكان له‌ زانكۆی شیفیلد له‌ به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شه‌كر كردوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ جه‌سته‌دا هه‌یه‌ و یارمه‌تی دروستبوونی ترشی DNA ده‌دات.

پسپۆڕان توانیویانه‌ جۆرێك ده‌رمان دروستبكه‌ن كه‌ ژه‌هراوی نییه‌ و توانای شیبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ و له‌ شه‌كری"دیۆكسیرۆیبۆز" دروستكراوه‌ و له‌سه‌ر نێره‌ی‌ مشكی تاقیگه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵی له‌ مشكه‌ نێره‌كاندا كه‌ گرفتی هه‌ڵوه‌رینی قژیان هه‌بووه‌ به‌هۆی هۆرمۆنی"تستۆستیرۆن" ه‌وه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان ڕۆژانه‌ بڕێكی كه‌م له‌ جێڵی دروستكراو له‌ شه‌كری"دیۆكسیریبۆز" یان له‌ پێستی پشتی مشكه‌ نێره‌كانداوه‌ و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ موی پشتی مشكه‌كان به‌ به‌هێزی هاتۆته‌وه‌ و تاڵه‌ موه‌كان ئه‌ستور و درێژ بوون، %80-90 ئه‌م جێڵه‌ توانای دوباره‌ هێنانه‌وه‌ی‌ موه‌كانی هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی FDA ئه‌مه‌ریكی به‌نزیكی %40 ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست ڕوتانه‌وه‌ی‌ مووی سه‌ریانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، تا ئێستا ته‌نها دوو ده‌رزی به‌رده‌سته‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌.


PM:05:53:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌