‌پزیشكێك: گۆشتی ئاماده‌كراو مه‌ترسیداره‌

وێستگە ستایل-

لۆدمیلا بۆلیكارۆڤا پسپۆڕی زانستی كیمیایه‌، ئاگایداوه‌ له‌باره‌ی‌ مادده‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆشتی ئاماده‌كراودا هه‌یه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" مادده‌یه‌كی كیمیاوی له‌ گۆشتی ئاماده‌كراودا هه‌یه‌ یارمه‌تی زیادبوونی ڕێژه‌ی‌ چڕی به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌دات و تێچوه‌كه‌ی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هاوكات به‌رهه‌مه‌كه‌ جوانتر ده‌رده‌خات له‌ ئه‌نزیم و مالتۆكسیدرین و پرۆتینی جیاواز پێكهاتوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌بڕی پێویست بخورێت زیان به‌ته‌ندروستی ناگه‌یه‌نێت و نابێت ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 50 گرام له‌م مادده‌یه‌ بچێته‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌وه‌ چونكه‌ زیانی ده‌بێت"

بۆلیكارۆفا ده‌شڵێت"ئه‌و گۆشته‌ی‌ ئه‌م مادده‌یه‌ی‌ تیادایه‌ شێوه‌ی‌ جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌راورد به‌و گۆشته‌ی‌ ئه‌م پێكهاته‌ی‌ تیادانییه‌، له‌كاتی كڕینی گۆشتی ئاماده‌كراو باشتره‌ ته‌ماشای له‌یبڵی پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی گۆشته‌كه‌ بكرێت و هه‌ركات له‌سه‌ری نوسرابوو پرۆتین له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ یان تامی زیادكراوی تیادایه‌ ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه‌ مه‌كڕن.




PM:10:30:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌