نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوونی خانمان به كیسی هێلكه‌دان
وێستگە ستایل-
كیس له‌ناو هێلكه‌دان یان له‌سه‌ر هێلكه‌دان دروست ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی "Womenshealth.org" سه‌ر به ڕێكخراوی (OWH) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری مرۆی له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م گرفته زۆر باوه، هه‌ندێك له توشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك خانمی دیكه نیشانه‌یان نییه.
زۆرجار كیسی هێلكه‌دان قه‌باره‌یان بچووكه، هه‌ندێكجار ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه بوون هه‌ست به ئاوسانی سك و ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی سك ده‌كه‌ن، ئازاری ئه‌م نه‌خۆشییه له‌نێوان توند و سوكدایه.
ئه‌مانه باوترین نیشانه‌كانی كیسی هێلكه‌دانه:
- ئازاری حه‌وز
-ئازارێكی سوك له‌نێوان به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و ڕان
- هه‌بوونی گرفت له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی میزه‌ڵدان و گه‌ده
- ئازار له‌كاتی سێكسدا
-زیادبوونی كێش بێ هۆكار
- ئازار له‌ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌دا
- خوێن به‌ربوونی نائاسایی له‌ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا
- هه‌ستكردن به ته‌ڕی مه‌مك
- به‌رده‌وام پێویستی به میزكردن
باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به كیسی هێلكه‌دان:
1- گرفتی هۆرمۆنه‌كان: زۆرجار كیسی هێلكه‌دان خۆی ده‌ته‌قێت و پێویستی به ده‌رمان نابێت و هۆكاره‌كه‌شی كێشه‌ی هۆرمۆنییه.
2- ئه‌ستوور بوونی منداڵدان: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی منداڵدانیان ئه‌ستور بووه توشی كیسی هێلكه‌دان ده‌بن، زیاتر هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی سێكس و سوڕی مانگانه.
3دووگیانی: زۆرجار له سه‌ره‌تای دووگیانی كیسی هێلكه‌دان دروست ده‌بێت.
4- هه‌وكردنی توندی حه‌وز: بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له‌نێوان هێلكه‌دان و كه‌ناڵی فالوب هۆكاری دروستبوونی كیسی هێلكه‌دانه.
PM:08:38:25/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه