‌هۆكاری زمانگرتن له‌ منداڵاندا

وێستگە ستایل-

گرفتی زمانگرتن کە تیایدا منداڵ یاخود گەورە ساڵ ناتوانێت بە ڕەوانی ڕستەکانی دەرببڕێت و وەستان و گیرکردن و درێژ کردنەوەی پیت و وشەکانیان دەبێت لە کاتی قسەکردندا، فەرھاد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئاخاوتن و زمان له‌باره‌ی‌ هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه‌ زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ھۆکاری ئەم گرفتە پەیوەندی بە جینات و کارکردی مێشکی کەسەکەوە دەبێت لەو بەشانەی بەرپرسن بە قسەکردن لە مێشکدا.

بەڵام بە ھۆی زانیاری ھەڵە دەربارەی ئەم گرفتە دەوترێت بەھۆی لاساییکردنەوەوە دروست دەبێت، دەکرێت منداڵێک بتوانێت لاسایی کەسێکی تر بکاتەوە کە زمانی دەیگرێت بەڵام نابێتە ھۆی تووش بوون بە گرفتی زمانگرتن.


PM:06:30:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌