‌کاریگەری کەمی ڤیتامینەکان لەسەر چاو

وێستگە ستایل-

کەمی ڤیتامین دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی چاو هەبێت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ریه‌كانی كه‌می ڤیتامینه‌كان له‌سه‌ر چاو ده‌خاته‌ ڕوو.

1-کاریگەری کەمی ڤیتامین ئەی A
-شەوکوێربوون: بەزەحمەت بینین لە ڕووناکی کەمدا.
-وشکبوونەوەی چاو
-پەڵەی کەفاوی لەسەر چاو.
 
2-کاریگەری کەمی ڤیتامین B2 
-هەستیاری بە ڕووناکی.
-گەشەی نائاسایی بۆری خوێن لە بیلبیلەی چاودا.
 
3-کاریگەری کەمی ڤیتامین B12
-تێکچوونی دەماری بینین، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین.
 
4-کاریگەری کەمی ڤیتامین سی
-دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لەناو چاو و دەوروبەری چاو.
 
5-ڤیتامین D
-نەخۆشی وشکبوونەوەی چاو: بەرهەمنەهێنانی فرمێسک بە تەواوی.
-کورتبینی.

6-کاریگەری کەمی ڤیتامین ئی E
-نەخۆشی تۆڕەی چاو.
-ئاوی سپی چاو: لێڵبوونی هاوێنەی چاو، کاڵبوونەوەی بینین.

پاراستنی خۆراکی دەوڵەمەند بەم ڤیتامینانە بۆ تەندروستی چاو زۆر پێویستە.


PM:05:10:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌