‌سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌مازۆن: به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌م جۆره‌بێت

وێستگە ستایل-

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن" ئاندی جاسی" تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتووی خستۆته‌ ڕوو، ده‌شڵێت" مه‌رج نییه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌ربوو هه‌مووكات بیرۆكه‌كانی ڕاست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌واوی بۆچونی ئه‌وانی دیكه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت و بڕیارێكی دروست بدات"

جاسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ زۆرینه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رۆكی كاره‌كان لایان وایه‌ بیرۆكه‌كانی خۆیان هه‌میشه‌ باشترینه‌، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانی گونجاو له‌شوێنی كاره‌كه‌ی‌ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌ و گوێ بۆ بۆچونه‌كانیان بگرن و بڕیاری دروست بده‌ن"

سه‌باره‌ت به‌ كۆمپانیای ئه‌مازۆرن، ئه‌م به‌رپرسه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆمپانیاكه‌یاندا كارمه‌نده‌كان له‌وه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یان مه‌رج نییه‌ له‌وان زیره‌كتربێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو كات ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێ بۆ ئه‌وان بگرێت، مه‌رج نییه‌ هه‌موكات بیرۆكه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كه‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ كارمه‌نده‌كانی باشتربێت.

توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌رمونیانی له‌ فێربوون كلیلی سه‌ركه‌وتن و بڕیاردان و سه‌ركه‌وتن و ڕاهاتنه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌كاتی پێویستدا بیرۆكه‌ی‌ خۆی بگۆڕێت و ده‌بێت به‌ڕێوبه‌ر كۆتا كه‌س بێت قسه‌ بكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی كارمه‌نده‌كانی.


PM:04:32:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌