پێنج ڕه‌فتار واده‌كات زیاتر دڵخۆشبیت
وێستگە ستایل-
مرۆڤ به‌گۆڕینی خوو و ڕه‌فتاره‌كانی ده‌توانێت ژیانی بگۆڕێت، سۆنیا لیۆبۆمیرسكی تایبه‌ت به تۆڕی"CNN" ی هه‌واڵی 5 ڕه‌فتاری خستۆته ڕوو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر هه‌ست به دڵخۆشی بكات.
1- چێژ ببینه له بێئاگایت له تێپه‌ڕبوونی كات:
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" كاتێك ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵیت به ئاستێك ئاگاداری تێپه‌ڕبوونی كات نیت ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌دڵخۆشی تۆوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵبده كار و تاقیكردنه‌وه نوێكان زیاتر بخه‌ره ژیانته‌وه به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی چێژی لێده‌بینیت و ئاره‌زووی ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بێت یان له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوسه‌ره‌كه‌ت"
2-میهره‌بان به له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه:
به‌گوێره‌ی وته‌كانی لیۆبۆمیرسكی" ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی میهره‌بانیت ئه‌وه واده‌كات هه‌ست به به‌خشنده‌ی و به‌هێزی خۆت بكه‌یت، زیاتر سوپاسگوزار بیت و هه‌ست به‌وه بكه‌یت به‌ستراویته‌ته‌وه به جیهانه‌وه، ئه‌مه هاوكارت ده‌بێت ئه‌وانی دیكه‌ش به میهره‌بانی ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ڕێزت بگرن"
3-گرنگی به په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت بده:
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆ له‌سه‌ر ئاستی خێزان و شوێنی كار كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیت، به‌سه‌ربردنی كاتی به‌چێژ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كه‌سوكارت بێجگه له‌وه‌ی خۆت به‌خته‌وه‌ر ده‌كات دڵی ئه‌وانی دیكه‌ش خۆشده‌كات.
4- سوپاسگوزاربه:
ئه‌م پسپۆڕه ڕێنمای هه‌موان ده‌كات هه‌فتانه كاتێكی تایبه‌ت ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خۆیان ده‌رببڕن بۆ ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌یانه له‌ژیانیان، ئه‌مه به‌ختێكی باشتر ده‌هێنێت.
5- ئاهه‌نگ بگێڕه و دڵخۆشبه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانت و ئه‌و هه‌واڵه خۆشانه‌ی پێتده‌گات:
ئه‌و كاته‌ی خۆت یان هاوڕێ و كه‌سێكی نزیكت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌كارێكدا هه‌وڵبده دڵخۆشی خۆت ده‌رببڕیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ده‌ستیان هێناوه، كاتێك خۆت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت بۆ ئه‌مه‌ش دڵخۆشبه و ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بێت یان له‌گه‌ڵ كه‌سه دڵسۆزه‌كانت ئه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕه.
PM:04:15:23/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه