له‌قوڵای زه‌ریاكاندا ئۆكسجین دۆزراوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
تیمێكی توێژینه‌وه ئاشكرایان كردوه له قوڵای چوار كیلۆمه‌تر له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی ئۆقیانوسه‌كان جۆرێك كانزا بونی هه‌یه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی گازی ئۆكسجین ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی"CNN" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" پرۆفیسۆر ئه‌ندرۆ سویتمان" مامۆستا له كۆمه‌ڵه‌ی سكۆتله‌ندی تایبه‌ت به زانستی ده‌ریا و زه‌ریاكان باسی له‌وه كردوه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه "ئۆكسجینی تاریك" له قوڵای زه‌ریاكان و به‌دیاریكراوی له قوڵای 4 هه‌زار مه‌تر له به‌شی ژێره‌وه‌ی زه‌ریاكان ئۆكسجین دروستده‌كرێت.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكهاته‌ی شێوه (nodules) كه له چه‌ندین جۆری كانزا دروستبووه به قه‌باره‌ی په‌تاته‌یه‌ك ده‌بێت به" پاتری جیۆلۆجی" ناوی ده‌به‌ن هۆكاره بۆ دروستبوونی ئۆكسجینی تاریك له قوڵای ئۆقیانوسه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زینده‌وه‌رێك یارمه‌تیان بدات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی دروستكردنی ئۆكسجین بكه‌ن به‌بێ هاوكاری زینده‌وه‌رانی دیكه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی قوڵای زه‌ریاكان و وه‌ڵامی گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌باره‌ی سه‌ره‌تای ژیانكردن له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه.
PM:03:51:23/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه