‌ئیلۆن مه‌سك: ڕۆبۆتێك هاوشێوه‌ی‌ مرۆڤ دروستده‌كه‌م

وێستگە ستایل-

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا"ئیلۆن مه‌سك" ئاشكرای كردوه‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ به‌م نزیكانه‌ جۆرێك ڕۆبۆت دروست ده‌كات شێوه‌ی‌ له‌ مرۆڤ ده‌چێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ته‌نها چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ڕیكلامكردن بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ی‌.

مه‌سك له‌ڕێی پۆستێك له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بای كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌تا ساڵی 2026 به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆت زیاد بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی دیكه‌ بێت.

مانگی 4 ی ئه‌مساڵ مه‌سك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو ڕۆبۆتی تێسلا كه‌ ناویناوه‌" ئۆبتیمۆس" كۆتای ئه‌مساڵ توانای ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ كارگه‌كاندا كاربكات و له‌ كۆتای ساڵی 2025 له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ فرۆشتن به‌رده‌ست ده‌بێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ مه‌سك له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كۆمپانیای" هیۆندای مۆتۆر" ڕۆبۆتی هاوشێوه‌ی‌ مرۆڤی دروستكردوه‌، چه‌ندین كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ جیهانی له‌ئێستادا پشت به‌ڕۆبۆته‌كان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.

مه‌سك پێشتر چه‌ندجارێك به‌ڵێنی دروستكردنی ڕۆبۆت و ئامێری هه‌مه‌چه‌شنیداوه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ تیایدا، ئه‌مجاره‌ش چاوه‌ڕوانی دواین به‌ڵێنی ده‌كرێت له‌ دروستكردنی ڕۆبۆتێكی نوێ.


PM:03:30:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌