‌ڤیدیۆ: بلۆگه‌رێك ئه‌وه‌نده‌ نانی خوارد هه‌تا گیانی له‌ده‌ستدا

وێستگە ستایل-

باو شیاو تینج خانمێكی چینی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ و كاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر نان بخوات له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌وادار له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌.

ئه‌م ئافره‌ته‌ پێشتر له‌ مه‌یخانه‌ كاریكردوه‌ پاش ئه‌وه‌ بۆته‌ موكبانجێكی به‌ناوبانگ و یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سه‌ ناودارانه‌ی‌ له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا به‌رده‌وام بڕێكی زۆر خواردنی خواردوه‌، و به‌هۆی ئه‌و زۆر خۆریه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و پاش پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ گه‌ده‌ی‌ پڕبووه‌ له‌ خواردن و ناوسكی خراپ شێواوه‌.

له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا حكومه‌تی چین ڕێوشوێنی توندی گرتۆته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆیی موكبانج بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ڕێگری كردن له‌ زۆر خۆریكردن و به‌هه‌ده‌ردانی خواردن، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بوون به‌ بڕی 1400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزادراون.

له‌ چه‌ندین وڵاتی ئاسیا موكبانج هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ و هه‌زاران هاوڵاتی ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ڕێی خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ر و فۆڵۆوه‌ر.




AM:10:43:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌