نیشانه‌یه‌ك پێش توشبوون به خه‌ڵه‌فان هه‌ستی پێده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به خه‌ڵه‌فان نیشانه‌یه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو ده‌رده‌كه‌وێت.
توێژینه‌وه‌كه گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه" له‌بیركردنی ناوی كه‌سێك یان شوێنێك یان به ئه‌سته‌م دۆزینه‌وه‌ی وشه‌كان به‌دیاریكراوی ئه‌و وشانه‌ی كه وتنه‌وه و دۆزینه‌وه‌یان ئاسانه"باوترین ئه‌و نیشانانه‌ن كه پێش نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵه‌فان له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ هه‌ستپێكردن به‌مانه ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
خاوبوونه‌وه و وه‌ستان له‌قسه‌كردن و به‌كارهێنانه‌وه‌ی یه‌ك وشه چه‌ند جارێك له‌ناو كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن نیشانه‌یه‌كی پێوه‌خته و ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی باركنسۆن.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی تۆرنتۆ ی كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی ناتوانن ده‌ربڕینه‌كانیان به‌خێرای بڵێن كاتێك ته‌ماشای وێنه‌ی ئاماژه پێكه‌ری وشه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی ئاماژه‌یه بۆ ته‌ندروستی مێشك له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.
لاوازی له وتنه‌وه‌ی وشه به به‌كارهێنانی وێنه ئاماژه‌یه بۆ لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری و فێربوونی تاك و ئه‌سته‌م بوونی بیركه‌وتنه‌وه‌ی وشه‌كان باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ دواخستنی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری نییه.
PM:03:10:22/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 7980
جار خوێنراوه‌ته‌وه