‌توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌م كه‌سانه‌دا زۆره‌

وێستگە ستایل-

شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشییه‌ باوانه‌ی‌ دیارترین نیشانه‌ی‌ بریتیه‌ له‌بە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن ، هۆكاره‌كه‌ی‌ کەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینه‌ له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه‌ یان کەمبوونەوەی توانای جەستە بۆ بەکارهێنانی ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی گلوکۆز، یان شەکر لە خوێندا، دکتۆر دارا پسپۆڕی ھەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ زۆره‌.

کێن ئەو کەسانەی ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە ؟ 
هەرچەندە هێشتا هۆکارە وردەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم ڕوون نین، بەڵام چەندین هۆکاری هەن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکەن، لەوانە:

1-زیادبوونی کێشی لەش و قەڵەوی
2-کەمی چالاکی جەستەیی
3-هەڵکشانی تەمەن (دوای 40 ساڵ) 
4-نیشانەکانی پێش نەخۆشی شەکرە
5-خۆراکی ناتەندروست و زیادەڕەوی لە خواردنەوە شەکردارەکان
6-جگەرەکێشان
7-زیادبوونی کۆلیسترۆلی لەش
8-هەبوونی پێشینەی خێزانی نەخۆشی شەکرە
9-هەبوونی پێشینەی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی (لە ئافرەتاندا)
10-نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان لە ئافرەتاندا


PM:10:02:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌