‌به‌رپرسێك داوا له‌ پیاوانی ئاینی ده‌كات بارانی وه‌رزی هاوین بوه‌ستێن

وێستگە ستایل-

سه‌رۆكی شاره‌وانی گوندێكی فه‌ڕه‌نسا "دانییل مارییر" داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ پیاوانی ئاینی وڵاته‌كه‌ی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسمانه‌وه‌ بكه‌ن هه‌تا هاوكاربن له‌كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ نائاساییه‌ی‌ شێ و باران كه‌ ڕووی له‌وڵاته‌كه‌یان كردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك ئاژانسی"فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه‌ سه‌رۆكی گوندی كۆلۆنۆس ی بچووك له‌ ناوچه‌ی‌"نۆرماندی" ی فه‌ڕه‌نسا توڕه‌ی‌ خۆی له‌و بارانبارینه‌ی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ پیاوانی ئاینی كردوه‌ و فه‌رمانده‌كات خۆر ده‌ركه‌وێت و گه‌رمی ببێته‌وه‌ و ئه‌م به‌رپرسه‌ تایبه‌ت به‌ ئاژانسه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ وتویه‌تی" پێشتر كه‌شی له‌م جۆره‌م نه‌بینیوه‌ له‌ مانگی یۆلیۆدا، ئێواره‌ی‌ دوێنێ بارانێكی زۆر ده‌باری و ئاسمان خۆڵه‌مێشی بوو ئاستی بینین زۆر كه‌م بوو منیش پێویستم به‌ ڕوناكی هه‌بوو له‌ ماڵه‌كه‌مدا"

سه‌رۆكی ئه‌م گونده‌ كه‌ تیایدا 277 هاوڵاتی ده‌ژین فه‌رمانی ده‌ركردوه‌ له‌ مانگی 8 و 9 و 10 ده‌بێت باران بارین بوه‌ستێت و له‌جێگای ئه‌و تیشكی خۆر و هه‌وایه‌كی فێنك هه‌بێت و داوای كردوه‌ ته‌واوی پیاوانی ئاینی له‌ باكوری فه‌ڕه‌نسا به‌شداربن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌شوهه‌وای فه‌ڕه‌نسی هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئاشكرای كرد ته‌نها مانگی یۆنیۆ %20 باران زیاتر باریوه‌ به‌راورد به‌و بڕه‌ی‌ له‌ساَی 1991 بۆ 2020 له‌و ناوچه‌یه‌ باریوه‌.


PM:09:57:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌