هۆکار و چارەسەری قەبزی منداڵان
وێستگە ستایل-
زۆر بڵاوه و دایك و باوكان پرسیار ده‌كەن ده‌ربارەی گرفتی قه‌بزی له منداڵه‌كه‌یاندا، لەهەموو تەمەنێک ئه‌گەری هەیە بەڵام زیاتر لە تەمەنی لێكردنه‌وه‌ی دایبی و تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی، ئەویش منداڵەکە سك دەرچوونی كەم دەبێت و ووشك دەبێ و زۆر زەحمەت دەبێت، لە هەفتەیەک لەدوو جار كەمتر دەبێت، دكتۆره دیلان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی قه‌بزی له منداڵدا ده‌خاته ڕوو.
هۆکارەکان:
1-توالێت فێربوون .
2- دواخستنی كاتی سك دەرچوون.
3- خواردنی نا تەندرووست، كەمی فایبەر و ئاو و شلەمەنی و فاست فوود .
4- هه‌ستیاری به‌شیری مانگا .
5- دەرمان هەندێك جار .
6- بۆماوەیی، لەخێزانەکە باوە .
چارەسەر: دەبێت زوو دەستنیشان بكرێ تاكو زوو چارەسەر بكرێت، دوای ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەری پێویستی دەكات دەبێت ماوەکی زۆر پابەندبن بەڕێنمایەكان وەك ئاو و شلەمەنی زۆر خواردنەوە بەهیچ شوەك كاتی توالێت دوانەخرێت.
PM:07:41:11/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه