یادگاریه‌كی به‌نرخی ناپلیۆن فرۆشرایه‌وه
وێستگە ستایل-
دوو ده‌مانچه‌ی نه‌خشدار هه‌ردووكیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان بۆ ئیمپراتۆری فه‌ڕه‌نسا" ناپلیۆن پۆناپه‌رت" ده‌گه‌ڕێته‌وه له مه‌زادی"ئۆزنا" فرۆشرا، ئه‌م ده‌مانچانه له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌تا ده‌ستبه‌رداربوونی له پله‌كه‌ی له ساڵی 1814 به‌كاریهێناوه.
ئه‌م دوو ده‌مانچه‌یه له سندوقه تایبه‌ته‌كه‌یاندا بووه كه له داری گوێز ئه‌بنۆس دروستكراوه و به زێڕ و زیو نه‌خشێندراوه، وێنه‌ی ئه‌م ئیمپراتۆره‌ی له‌سه‌ر بووه.
جان بیار وه‌ك پسپۆڕێك تایبه‌ت به ئاژانسی فراس پرێس وتویه‌تی"نرخی ئه‌م ده‌مانچانه له‌نێوان 1.2 بۆ 1.5 ملیۆن یۆرۆ بووه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه كه كڕیویه‌تیه‌وه.
لیژنه‌ی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به‌م كه‌لوپه‌لانه باسیان له‌وه كردوه ئه‌م دوو ده‌مانچه‌یه سامانێكی نیشتیمانین، وه‌زاره‌تی ڕۆشنیری له‌ڕێی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنی خۆی ڕونیكردۆته‌وه "ئه‌م ده‌مانچانه ته‌مه‌ن و نرخیان چه‌ند بێت، له‌كۆتایدا خاوه‌ندارێتی ڕۆشنبیری نیشتیمانی هه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابرێته ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا مه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت"
PM:07:46:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه