‌شاییه‌كه بوو به‌شین

وێستگە ستایل-

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ میسر هه‌واڵی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكیان بۆ ناو ڕوباری نیل بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا بووك و زاوا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ هه‌بووه‌ و كه‌سانێك به‌چاوی خۆیان ڕووداوه‌كه‌یان بینیوه‌.

پێگه‌ی‌" المصری الیوم" له‌ زاری چه‌ند كه‌سێك ئاشكرای كردوه‌ كه‌سانێك به‌چاوی خۆیان ڕوداوه‌كه‌یان بینیوه‌، بووك و زاوا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌دوای ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ له‌ ئاوه‌كه‌دا ونبوون.

هاوكات پێگه‌ی‌"صدی البلد" ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ هێزی فریاگوزاری ڕووبار سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی مردوه‌كان كه‌ به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ئاوی ڕوباری نیله‌وه‌، هێشتا گه‌ڕان به‌دوای قوربانیه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌.

پاش دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی بووك و زاوا و شۆفێره‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، ڕێكاری یاسایی پێویست له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌.


PM:04:35:08/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌